بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مائۆ نینگ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە پەکین هەمیشە دژی خراپ بەکارهێنانی سزا تاکلایەنە نایاساییەکان و دەسەڵاتی دادوەری سنوربەزێن بووە و داوای لە واشنتن کرد دەستێوەردان لە کاروباری پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی چین و ئێران ڕابگرێت.
ناوبراو جەختیکردەوە کە چین هەموو ڕێوشوێنێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە یاساییەکانی کۆمپانیاکانی دەگەرێتەبەر.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە بیانووی هاوکاریکردنی کەرتی نەوتی ئێران، پاڵاوگەیەکی نەوتی لە پارێزگای شاندۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی چین و تێرمیناڵێکی نەوتی لە پارێزگای گوانگدۆنگ لە باشوری ئەو وڵاتە سزا دا./.