بە پێ ڕاپۆرتی جام کوردی, داریوش فەرمانی له کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ بەرپرسی ماڵی کەلتوریی ئێران له شاری سلێمانی ڕایگەیاند: بە هۆی نزیکی کرماشان لە هەرێمی کوردستانەوە پێویستە لەم دەرفەتە کەڵک وەربگرین بۆ ناساندنی توانای گەشتیاری پارێزگاکە. ماڵی کەلتوریی ئێران له شاری سلێمانی دەتوانێت یارمەتی پارێزگای کرماشان بدات بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە.
ناوبراو وتی: به هاوکاری ماڵی کهلتوریی ئێران له شاری سلێمانی دەتوانین شوێنه مێژوویی و کەلتورییەکانی پارێزگای کرماشان بناسێنین. به پێی ئەو ڕێکەوتنانەی که لە گەڵ ماڵی کەلتوریی ئێران له شاری سلێمانی و بەرپرسانی ئەم پارێزگایه کراوه، بڕیاردرا شەوانی کهلتوریی کرماشان له هەرێمی کوردستانی عێراق بەرێوەبچێت.
فەرمانی لە درێژەدا ڕایگەیاند: دەکرێت کرماشان وەک شوێنێکی گەشتیاری بۆ گەشتیارانی عێراقی هەڵبژێردرێت و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لەم هەرێمەوە بۆ کرماشان ڕابکێشێت و ئەمەش دەتوانێت گەشەسەندنی ئابوریی بۆ پارێزگا و وڵاتەکەمان بەدواوە بێت.
وتیشی کە به پێی ئەو ڕاوێژیانەی ئەنجامدراوه، له ماڵی کەلتوریی ئێران له شاری سلێمانی، ڕاھێنانی ژمارەیەک خولی پیشەسازی دەستی بۆ هونەرمەندانی ئەم پارێزگایه به شێوەیەکی وەرزی سازدەکەین./.