بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئیماراتی لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە ئیسلامییە بە بڕی 1.4 تریلیۆن دۆلار لە ئەمریکادا سەرمایەدانەری دەکات.
ئەو بەرپرسە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە لەم چوارچێوەدا سەرمایەدانەریی ئێستای ئیمارات لە ئابوریی ئەمریکا و لە ژێرخانەکان، زیرەکی دەستکرد، وزە و پیشەسازی بە شێوازی بەرچاو زیاد دەکات.
پێشتر تەحنون بن زاید ئالی نەهیان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات لە واشنتن لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆبووە./.