بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی ئەلمۆنیتۆر ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پرۆژەیەکی بۆ ناردنی دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە کردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن بەردەوامە.
بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئەلمۆنیتۆری ڕاگەیاندووە کە ڕۆژی پێنج شەممە پیت هگست وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە، فەرمانی جێگیربوونی دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست واژۆکردووە.
چاوەڕوان دەکرێت ئەو کەشتییە سەرەتای مانگی نیسان بگاتە ناوچەکە./.