بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کاردانەوەی بەرامبەر بە فەرمانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناردنی دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وتی: پلانی ئەمریکا بۆ ناردنی دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر بۆ ناوچەکە، بەڵگەی شکستی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ترۆمەنە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا لایەنەکانی دیکە بە کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی دەترسێنێت، بەڵام لە ڕوبەڕوبونەوەی یەمەندا ئەم کەشتییانە ڕەنگە ببنە بارگرانی لە سەر شانی.
حوسی وتی: ئەمریکا لە ڕابردوودا بە یەک کەشتی فڕۆکەهەڵگر، هەڕەشەی لە هێزە گەورەکان دەکرد بەڵام لە بەرامبەر یەمەن دانی بە شکستدا ناوە./.