بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ململانێی نەیمار لە گەڵ پێکان و کێشەی جەستەیی کاریگەری هەبووە لە سەر ئامادەبوونی لە خولی سعوودیە لە گەڵ یانەی هیلال و هەروەها داهاتووی لە هەڵبژاردەی بەرازیل گومانی لە سەرە.
نەیمار داسیلڤا وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی هەڵبژاردەی بەرازیل، لە تشرینی یەکەمی 2024ەوە تائێستا درێسی هەڵبژاردەکەی لەبەرنەکردووە و پێکانەکەی بووه هۆی دواخستنی ئاماده بوونی له هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.
بەشداریکردنی نەیمار لە هەڵبژاردەی بەرازیل بۆ مۆندیالی ساڵی داهاتوو ڕوون نییە بەڵام ڕۆناڵدۆ نازاریۆ پێیوایه نەیمار له مۆندیال ئامادە دەبێت ئەگەر پێویست بکات قوربانی بدات بۆ به دەستهێنانی ئەم ئامانجه.
ڕۆناڵدۆ نازاریۆ لە وتووێژێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: لەو باوەڕەدام نەیمار لە مۆندیالی داهاتوودا ئامادە دەبێت. نەیمار بەهرەیەکی گەورەی هەیە، بەڵام دەبێت زۆر ئاستی خۆی باشتر بکات و ئەمەش تەنیا بەدەستی خۆیەتی. ساڵێک ماوە بۆ مۆندیال2026. ئەگەر بە ئاستێکی باش بگاتە ئەو ئامانجە، ئێمە چانسی زۆرمان هەیە. بەڵام دەبێت قوربانی بدات و بە باشی ڕاهێنان بکات./.