بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ یەک شەممە 23 ی ئاداری 2025، دادگای ئیستەنبووڵ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆک شارەوانی ئەو شارە دەرکرد، بڕیارەکەش بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل بووە و ناوبراو خراوەتە زیندانەوە.
بڕیارەکەی دادگای ئیستەنبووڵ بە سیاسی دادەنرێت و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئیمام ئۆغلۆ بە گەورەترین ڕکابەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دادەنرێت.
ڕۆژی 19 ی ئاداری 2025، هێزێکی ئەمنی لە بەرەبەیاندا هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی ئیمام ئۆغلۆ و دەستگیریانکرد./.