بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارکۆس ڕاشفۆرد لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی زستانەدا بە شێوەی قەرز پەیوەندی بە ئاستۆن ڤێلا کرد و تا ئێستا لە 9 یاری بۆ ئەم تیپە بەشداری کردووە و توانیویەتی لەم تیپەدا ئاستێکی باش پێشکەش بکات و تەنانەت بۆ جارێکی دیکە بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەریتانیا کراوە.
پێش ئەوەی راشفۆرد مانچستەر جێبهێڵێت، ئامۆریۆم بە هیچ شێوەیەک لە ئاستەکەی دڵخۆش نەبوو، هەر بۆیە لە مانچستەر گواسترایەوە بۆ ئاستۆن ڤێلا. ئێستا میدیا وەرزشییەکانی بەریتانیا ڕایانگەیاندووە کە ڕاهێنەری مانچستەر هێشتا ڕایەکی نەرێنی بەرامبەر ئەم یاریزانە هەیە و دەیەوێت لە هاویندا ڕاشفۆرد لە یانەکە دووربخاتەوە./.