بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێک لە پرسیارە گرنگەکانی ئێستا ئەوەیە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هێندە لە ئیمام ئۆغلۆ دەترسێت و هەوڵ دەدات بە هەر شێوەیەک لە گۆڕەپانی سیاسیدا نەمێنێت؟
وتاربێژی:
ئەردۆغان هەمیشە شانازیی بە توانای وتاربێژی خۆیەوە کردووە، بەڵام ئێستا هێزی وتارەکانی کەم بووەتەوە، لە کاتێکدا ئیمام ئۆغڵو وزەبەخش و قسەخۆش و جەماوەرییە.
پاشخانی ئابوری:
بە پێچەوانەی ئەردۆغان کە سامانەکەی و خێزانەکەی هەمیشە جێگەی مشتومڕ بووە، ئیمام ئۆغڵو لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەندەوە هاتووە و بۆ بەدەستهێنانی سەروەت و سامان پێویستی بە دەسەڵات نییە.
بنکەیەکی فراوانی جەماوەری:
ئەردۆغان زیاتر پشت بە کۆنەپەرستان دەبەستێت، بەڵام ئیمام ئۆغڵو توانیویەتی پشتیوانی موسڵمانان، ناسیۆنالیستەکان، عەلمانیەکان، عەلەوییەکان و کوردەکان بەدەستبهێنێت.
تێڕوانینی لە سەر وڵاتانی ڕۆژئاوا:
ئەردۆغان تورکیای لە ئەورووپا دوورخستۆتەوە، بەڵام ئیمام ئۆغڵو بەڵێنی داوە بگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی یەکگرتن لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا.
گۆڕینی سیستەمی سیاسی:
ئیمام ئۆغڵو بەڵێنی داوە ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەرکەوت، سیستەمی سەرۆکایەتی بگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمانی./.