بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەبار عەلی زاکری جێگری وەزیری رێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران بە ئاماژە بە گرنگی هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە وتی: بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە رێگای ئاسنەوە لە نێوان ئێران و عێراق بە تایبەت لە بواری هاتووچۆی زیارەتکارانی کەربەلا، ئێمە بە جیدی بەدواداچوونمان بۆ ئەم پرۆژەیە کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پڕۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە ئەولەویەتی گەشتیاری و ئابوری عێراق – ئێرانە.
جێگری وەزیری ڕێگاوبانی ئێران وتی: بۆ پەیوەندی لە رێگای ئاسن لە نێوان ئێران و عێراق بە تایبەتی لە بەشی زائیران کەربەلا، ئەم پڕۆژە ئێمە بە جدی بە دواداچوونمان کردووە.
زاکری وتی: بودجەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە، نزیک لە 150 ملیۆن دۆلارە، ۵۰ ملیۆن دۆلار لەم پارەیە بۆ سازکردنی پرد و 100 میلۆن دۆلاریش بۆ جێبەجێکردنی پردی جوڵاو و پاککردنی زەوییەکان لە مین و درووستکردنی وێستگە و کارەکانی بیناسازی تەرخان کراوە./.