بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆک شارەوانی ئیستەنبووڵ و دەیان کەسایەتی و بازرگان و ڕۆژنامەنووسی دیکە، کاردانەوەیەکی ناوخۆیی لێکەوتەوە و لە شارەکانی ئیستەنبووڵ و ئەنکەرە خۆپێشاندانێکی بەربڵاو دەستیپێکرد و درووشمی دەست لە کار کێشانەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیایان بەرزکردەوە.
بەم بۆنەوە پارێزگاری ئیستەنبووڵ بڕیاردا تا 26 ی مانگ هەموو جۆرە چالاکی و خۆپێشاندان و گردبوونەوەیەک قەدەغە بکرێت.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە شارەوانی ئیستەنبووڵ کەوتووەتە دەستی نەیارانی ئەردۆغان و ناوبراویش ئەم خۆپێشاندانانەی بە تیرۆریزمی سەر شەقام ناو بردووە.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە ئەم ناڕەزایەتییانە گەورەترین بزوتنەوەی ناڕەزایەتی یەک دەیەی ڕابردووی تورکیایە./.