بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گوێز لە ڕابردوودا تا ئێستا لە ناو خۆراکی مرۆڤدا بەکارهاتووە و بە یەکێک لە گرنگترین میوەکانی چەور ناسراوە. بەڵام گرنگی گوێز به تام و ڕوخسارەکەی سنوردار ناکرێت، بەڵکوو دەوڵەمەندە بە پرۆتین و دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵ و ترشە چەوری ئۆمیگا 3.
گوێز زۆر بەسوودە بۆ تەندرووستی جەستە بە هۆی پێکهاتە بەنرخە جۆراوجۆرەکانی و بە خاو، وشک، یان بە شێوەی زەیتی گوێز بەکار دەهێنرێت. لە ڕاستیدا گوێز دەوڵەمەندترین سەرچاوە سرووشتییەکانی دژە ئۆکسێنەری هەیە. گوێز یەکێک لە تەندرووستترین چەورییەکانی تێدایە، بۆیە لە خۆراکیشدا بەکاردەهێنرێت. جگە لە ژەمی بەیانی، لە درووستکردنی نان و شیرینیشدا بەکار دەهێنرێت.
تایبەتمەندییەکانی گوێز بۆ جەستە بریتین له:
1- کەمکردنەوەی هەوکردن
2- باشترکردنی کارکردنی مێشک
3- باشترکردنی تەندرووستی ئێسک
4- بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە
5- باشترکردنی تەندرووستی کۆئەندامی هەرس
6- کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە./.