بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە یەکەم ڕۆژی بەهاردا 22 هاووڵاتی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانیان لە دەست داوە.
عەمید ئەحمەد کەرەمی ئەسەد ڕایگەیاندووە کە قەرەباڵغییەکی زۆر بە ڕێگای زۆربەی شار و ناوچەکانی ئێرانەوە لەم نەورۆزەدا دەبینرێت و ڕێوشوێنی پێویست لە بواری کۆنتڕۆڵ و ڕێنمایی هاتووچۆدا گیراوەتەبەر.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەرباری ئەمەش، لە یەکەم رۆژی بەهاردا 22 کەس بوونە قوربانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.
ڕاشیگەیاندووە کە لە سەدا 25 ی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە هۆی گرنگینەدان بە ڕێنماییەکان، ماندووێتی و خەواڵوویی شۆفێرەکانەوە بووە./.