بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێست تەندرووستی لە ناو جەستەدا پیشان دەدات و ئەگەر ڕێژەی ڤیتامینەکانی جەستە کەم بێت، ڕەنگە پێست لە شوێنی جیاوازدا وشک بێت.
سێ ڤیتامین کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی پێست بریتین له:
1- ڤیتامین E:
ڤیتامین E وەک دژە ئۆکسێنەرێک کاریگەرە لە پاراستنی تەندرووستی پێست و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش. ڤیتامین E ڕێگری لە پیری و وشکبوونی پێست دەکات.
سەرچاوەی خۆراکی ڤیتامین E بریتین لە: ماسی و چەرەسات و زەیتی گوڵەبەڕۆژە و بادەم و فندق.
2- ڤیتامین B-3:
وەرنەگرتنی ڤیتامین B-3 لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی پیلاگرا زیاتر بکات. یەکێک لە نیشانەکانی پیلاگرا وشکبوونەوەی پێستە کە دەتوانێت لە بەشەکانی جەستەدا ڕووبدات، بەتایبەتی پاژنەی پێ.
سەرچاوەی خۆراکی ڤیتامین B-3 بریتین لە: مریشک، قەل، گۆشتی سوور، جگەری مانگا، ماسی و نیسک.
3- ڤیتامین C:
ڤیتامینێکی دیکەیە کە وەک دژە ئۆکسێنەرێک یارمەتیدەرە بۆ ڕێگرتن لە تێکچوونی خانەکان و درووستکردنی کۆلاجین. چونکە ڤیتامین C یارمەتی پێست دەدات شێ بپارێزێت، بەدەستنەهێنانی دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی ئاوی جەستە و وشکبوونی خانەکانی پێست بەتایبەتی پاژنەی پێ .
سەرچاوەی خۆراکی ڤیتامین C بریتین لە: بیبەری سوور و سەوز، کیوی، برۆکلی، شلیک و پرتەقاڵ، کەلەرم./.