بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانینی باشترین و خراپترین خۆراک بۆ ددانەکانت یارمەتیت دەدات خواردنەکان بە شێوەیەکی وردتر هەڵبژێریت و ئەگەری زیان گەیاندن بە ددانەکانت کەم بکەیتەوە. پابەندبوون بە پاکوخاوێنی دەم و فڵچەی ددان، ڕۆڵێکی گرنگ لە پاراستنی تەندرووستی دداندا هەیە.
ناسینەوەی ئەو خۆراکانەی کە زیانبەخشن بۆ ددان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە کەمکردنەوەی پووکانەوە و ڕێگریکردن لە زیانی جۆراوجۆر بە ددان.
هەندێک لەو خۆراکانەی کە زیان بە ددان دەگەیەنن بریتین لە:
1- ئەو خۆراکانەی کە کاربۆهیدراتیان زۆرە
2- ئەو خۆراکانەی که شەکری زۆریان تێدایە
3- ئەو میوانەی کە ترشن وەک لیمۆ و پرتەقاڵ
4- خواردنەوە گازییەکان وەک ساردی
5- زۆر خواردنی چای ڕەش و قاوە
ئەو خۆراکانەی کە بۆ تەندرووستی ددان و پووک باشن، بریتین لە:
1- چای سەوز
2- ئەو خۆراکانەی ڕیشاڵیان تێدایە
3- خۆراکی دەوڵەمەند بە کالسیۆم وەک شیر
4- پڕۆتینی بێ چەوری وەک مریشک و ماسی
5- سەوزەی وەک سپێناخ و برۆکلی و کولەکە و قارچک./.