بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبیە بەری بە ئاماژە بە زیاتربوونی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاند کە ئەم هەنگاوە بە ئامانجی گوشارخستنە سەر لوبنانە بۆ گەیشتن بە دانوستان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان.
ناوبراو وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی دەیەوێت ئێمە بەرەو دانوستان و لە ئاکامدا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان ببات، بەڵام ئێمە نیازی وەهامان نییە.
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئەو ڕێکەوتنە جێبەجێ دەکات کە لە لایەن وڵاتانی عەرەبی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی دەکرێت، بەڵام ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام ئەو ڕێکەوتنە پێشێل دەکات./.