بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ دووشەممە 24 ی ئاداری 2025 ڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر پەیامنێرێکی کەناڵی جزیرە لە باکوری غەززە و شەهیدی کرد.
حسام شەبات پەیامنێری کەناڵی جزیرە لە گەڕەکی ئەلجەڕن ی باکوری غەززە شەهید بوو.
حسام شەبات یەکێک لە پەیامنێرە بەئەزموونەکانی کەناڵی جزیرە بووە کە لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوو زۆربەی ڕووداوەکانی شەڕی غەززەی ڕووماڵ کردووە./.