بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤیتامین B12 کە بە کۆبالامین ناسراوە، بۆ گەشەکردن و پاراستنی سیستەمی دەماری ناوەندی و خڕۆکە سوورەکانی خوێن و ترشە ناوکییەکانی وەک DNA و RNA زۆر گرنگە. یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی کەمی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا دەگەڕێتەوە بۆ پیربوون.
زۆرجار کەمیی ڤیتامین B12 لە کەسانی بەساڵاچوودا هەیە. هەروەها ئەو کەسانەی کە نەشتەرگەری دابەزاندنی کێشیان کردووە و بەشێک لە گەدە یان ڕیخۆڵەیان لابردووە، ئەگەری کەمبوونەوەی ڕێژەی ئەم ڤیتامینە لە لەشیاندا هەیە. هەروەها منداڵان تووشی کەمی ڤیتامین B12 دەبن کە زۆرجار بە هۆی خۆراکی دایکەوە لە کاتی دووگیانیدا ڕوودەدات.
نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12 بریتین لە:
1- ماندوێتی زۆر
2- سەرئێشەی زۆر
3- پێستی کاڵ یان زەرد
4- وەستان لە زیادبوونی کێش
5- ئازار و هەوکردنی دەم و زمان
6- خەمۆکی و گۆڕانکاری لە هەڵسووکەوتدا
7- کێشە لە تەرکیز و ناڕێکی دەروونی./.