بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ فۆئاد حوسێن سەبارەت بە دوایین دۆخی ناوچەکە لە پاش دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە و لوبنان و هەروەها هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن، بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو وتووێژەدا بە توندی ئیدانەی هێرشە دڕندەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە دژی ژنان و منداڵانی بێ تاوانی غەززە کرد و داوای هەنگاوی بەپەلەی وڵاتانی ئیسلامی و هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لە بەرامبەر ئەم تاوانانە و ڕێگری لە ئاڵۆزی زیاتر لە ناوچەکە بە گشتی کرد.
عێراقچی بە ئاماژە بە مەترسییە جیدییەکانی خراپ بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە بۆ هەر کردەوەیەکی تاوانبارانە لە دژی گەلان و وڵاتان، جەختیکردەوە کە وڵاتانی ناوچەکە پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نیشتمانی خۆیان و ڕێگری لە کەڵک وەرگرتن لە خاک و ئیمکانیانتی ئەوان لە لایەن وڵاتانی بێگانەوە لە پێناو ئاڵۆزکردنی ڕەوشی وڵاتانی دیکە. بگرنەبەر.
ناوبراو بە ئاماژە بە سزا و گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا لە دژی پیشەسازیی نەوتی ئێران، وتی: بانگەشە و تۆمەتبارکردنی ئێران لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە هیچ بنەمایەکی نییە و لە وڵاتانی دراوسێ و دۆست چاوەڕوان دەکرێت ئاگاداری سیاسەتی ئەمریکا بۆ پیلانگێڕی و دووبەرەکی بن کە تەنیا ئامانجەکەشی تێکدانی پەیوەندی دۆستانەی وڵاتانی ناوچەکەیە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی./.