بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی پورتۆگالی تیپی نەسری سعوودیە، لە بەرامبەر هەر ڕۆژێک کە لە ڕێکلامەکاندا دەردەکەوێت، بڕێکی زۆر پارە وەردەگرێت. کەواتە داهاتی لە چرکەیەکدا یەکسانە بە مووچەی کرێکارێکی سادە. مووچەکەی بۆ یەک ڕۆژ ڕێکلام نزیکەی 920 هەزار پۆندە کە دەکاتە زیاتر لە 1 ملیۆن یۆرۆ. ئەم ژمارە زۆرە مانای ئەوەیە کە ئەو 204 هەزار پۆند لە کاتژمێرێکدا، 3,407 هەزار پۆند لە خولەکێکدا و 57 پۆند لە چرکەیەکدا وەردەگرێت.
ئەم ژمارانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2018 و پێدەچێت دوای حەوت ساڵ ئێستا زۆر زیاتر بێت. ڕۆناڵدۆ کە زیاتر لە 650 ملیۆن شوێنکەوتووی هەیە لە ئینستاگرام، یەکێکە لە بەناوبانگترین کەسانی جیهان و بۆ هەر پۆستێکی ڕێکلامی لە ئینستاگرام نزیکەی 1.6 ملیۆن پۆند بەدەست دەهێنێت.
ڕۆناڵدۆ لە ساڵی 2023 بە گرێبەستێکی دوو ساڵ و نیو پەیوەندی بە یانەی نەسری سعوودییەوە کرد و مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت. هەروەها جەختی لەوە کردووە کە ئامانجی لە بەشداریکردن لە خولی سعوودیە تەنیا پەیداکردنی پارە نەبووە و دەیهەوێت میراتێکی هەمیشەیی لەم خولەدا بەجێبهێڵێت./.