بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێدەچێت ئامادەبوونی ئەلێکساندەر ئارنۆڵد لە ڕیاڵ مەدرید تەواو جدی بێت. یانەی ڕیال مەدرید سووره لە سەر گرێبەستکردن لەگەڵ ئەم ئەستێرەی بەریتانیە و دەوترێت لەوانەیه له داهاتوویەکی نزیکدا ئەم داواکارییه بەدەست بهێنن. ئێستا میدیا وەرزشییەکان ئیتاڵی و ئەڵمانیا رایانگەیاندووە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە لێواری واژۆکردنی گرێبەستی کۆتاییە لەگەڵ ئەلێکساندەر ئارنۆڵد.
ئەم یاریزانە بەریتانییە یەکێکە لە باشترین و ئامادەترین بەرگریکارانی تۆپی پێی جیهان. هەروەها توانای یاریکردنی لە ناوەڕاستی یاریگادا هەیە و بەیەکێک لە باشترین یاریزانەکانی خولی نایابی بەریتانیا دادەنرێت.
ئارنۆڵد تا کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لە گەڵ لیڤەرپوڵ هەیە، بەڵام ئەو ڕەتیکردۆتەوە گرێبەستەکەی لە گەڵ یانەکە نوێ بکاتەوە و پێدەچێت گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی پێبێت.
پێکانی درێژخایەنی کارڤاخال و هەروەها تەمەنی بەرزی ئەم یاریزانە ئیسپانییە وایکردووە یانەی ڕیاڵ مەدرید سوور بێت لەسەر گرێبەستکردن لە گەڵ ئەلێکساندەر ئارنۆڵد./.