بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پشتەوەی دیپلۆماسیی نێوان واشنتن و ڕیاز، ڕاستییەکی جیۆپۆلتیکی حاشاهەڵنەگر بوونی هەیە. سعوودیە و کۆمپانیا گەورە نەوتییەکەی، واتە ئارامکۆ، بۆ ئاسایشی وزەی ئەمریکا و ئابوریی جیهانی ڕۆڵێکی گەورە و کەم وێنە دەگێڕن.
ئەم گرنگییە تەنیا بۆ بەرمیلە نەوتییەکان نییە، بەڵکوو بەسراوەتەوە بە تۆڕێکی ئاڵۆزی هاوپەیمانی و بازاڕە داراییەکان و نەخشەکێشانی دەسەڵات لە سەدەی بیست و یەکەمدا.
خوێن لە دەمارە ئابورییەکانی جیهاندا
ئارامکۆ بە وەبەرهێنانی زیاتر لە 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، نەک تەنیا دابینکاری سەرەکیی وزەی چین و هیندستانە، بەڵکوو وەک پشتیوانێکە بۆ بازاڕە داراییەکانی جیهان لە بەرامبەر هەر شۆکێکی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، وەک ئەوەی کە لە ئەیلولی 2019 بە سەر دامەزراوەکانی بەقیق و خورەیسدا هات، ڕوو بدات، دەستبەجێ شەپۆلێک لە ترس و دڵەڕاوکێ لە ۆڵ ستریت ژوورناڵەوە بۆ تاوەرەکانی لەندەن دەنێرێت.
دۆلار و دیپلۆماسی، بۆ ئەمریکا ناتوانێت ئارامکۆ لەبەرچاو نەگرێت؟
واشنتن چەندین دەیەی بەردەوامە کە لە بەرامبەر دەستەبەرکردنی ئاسایشی سعوودیە، ڕۆڵی سەرەکیی لە دیاریکردنی نرخی نەوتدا هەبووە.
وەک چۆن کە جەی ڤانس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتووێژێکی ناوخۆییدا هۆشداری داوە ” ئەگەر هەر ڕێوشوێنێک هەبێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی لە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیە، پێویستە پێشوەختە بگیرێتەبەر “. تەنیا ئەم ڕستەیە ڕێژەی هەستیاریی کۆشکی سپی بەرامبەر بە ئارامکۆی سعوودیە پیشان دەدات.
ئەگەرچی ئەمریکا بە هۆی شۆڕشی شیلەوە بووەتە گەورەترین وەبەرهێنەری نەوتی جیهان، بەڵام هێشتا نەوتی خاوی سوکی سعوودیە بۆ پاڵاوگەکانی ئەو وڵاتە زۆر پێویستە، بە تایبەت لەو کاتەی کە خواستێکی زۆری لەسەرە. بڕینی ئەم هەناردەیەش بە واتای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و هەڵئاوسانە و دەبێتە کابوسێک بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا.
کۆمپانیای ئارامکۆ بە بەهای بازاڕێکی 2 تریلیۆن دۆلاری، یەکێکە لە ئامرازە سەرەکییەکانی ڕیاز بۆ کاریگەری لە سەر ئابوری جیهانی. کڕینە گەورەکانی کۆمپانیاکە لە کۆنگرێسەوە (لە ڕێگای لۆبی چەکەوە) تا ۆڵ ستریت ژوورناڵ (لە ڕێگای سندوقەکانی وەبەرهێنانەوە) بەردەوامە.
سیناریۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە ئەگەری کەوتنی ئارامکۆ؟
دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیە لە بەردەستی هێزەکانی ئەنساروڵڵای یەمەندایە و شارەزایانی وەزارەتی وزەی ئەمریکا لە خەمڵاندنێکی نهێنیدا هۆشداری ئەوەیان داوە کە ڕاگرتنی تەواوەتی هەناردەی نەوتی ئارامکۆ بۆ ماوەی 6 مانگ ڕەنگە نرخی نەوت بۆ 300 دۆلار لە هەر بەرمیلێک بەرز بکاتەوە و پاشەکشە و قەیرانێکی گەورەتر لەوەی ساڵی 2008 بینرا، درووست بکات./.