بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی قەحوم ئەندامێکی باڵای مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، وتی: سەرکردایەتی یەمەن دەزانێت کە چۆن سوپرایزی بەردەوامی هەبێت و بێهیوایی بۆ یەمەنییەکان بوونی نییە و یەمەن لە ژێر ئاڵای سەرکردایەتی خۆیدا لە ڕێگای بەرگری و پشتیوانی لە فەڵەستین، سەرکەوتوو دەبێت.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی ئەنساروڵڵا وتی: شەڕی ئەمڕۆ شەڕی ناسنامە و خاک و ناوبانگە و ئەوانەی لەم شەڕە جیا دەبنەوە باجێکی قورس دەدەن و تێچووی بۆ عەرەب زیاتر دەبێت. ڕژێمی زایۆنیستی پرۆژەیەکی بەریتانی – ئەمریکییە کە دەیەوێت تەواوی نەتەوەی ئیسلامی و ناسنامە، مێژوو، شارستانیەت، شکۆ و ڕۆڵی داهاتووی بە تاڵان ببات و لەناوی ببات./.