بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سامی ئەبوزەهری وتی: ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی وا دەزانێت کە لە ڕێگای تیرۆری سەرکردەکانەوە دەتوانێت بزوتنەوەی حەماس لەناوببات، تووشی خەون و خەیاڵ بووە، حەماس ڕەگ و ڕیشەی لە ناو کۆمەڵانی خەڵکدا هەیە و بە تیرۆری سەرکردەکانی هیچ بۆشاییەک درووست نابێت.
ناوبراو وتی: خوێنی سەرکردەکانی حەماس ڕەنگینتر لە خوێنی گەنجان و منداڵانی غەززە نییە و ئەم تیرۆرانە ئێمە لە بەردەوامی ڕێگاکە پاشگەز ناکاتەوە.
ئەبوزەهری وتی: ڕژێمی زایۆنیستی ئاگربەست و کۆتایی شەڕی ناوێت و تەنیا بیر لە ئازادکردنی دیلەکانی دەکاتەوە.
ئەو سەرکردەیەی حەماس وتی: ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات گەورەتر و مەترسیدارتر لەوەیە کە لە 15 مانگی ڕابردوودا بینراوە.
ئەبوزەهری وتی: ڕژێمی زایۆنیستی ماوەی سێ هەفتەیە کە بە هەموو شێوازێک درێژەی بە گەمارۆکان داوە و ڕێگریی لە گەیشتنی خۆراک و دەرمان و سووتەمەنی بۆ غەززە کردووە.
وتیشی کە ڕژێمی زایۆنیستی بە پشتیوانی ئەمریکا لە ئاگربەست بۆ کۆکردنەوەی زانیاری سەرکردەکانی حەماس کەڵکی وەرگرت و ئەوەش ڕوو دەدات، بەکردەیی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەیە لە دژی خەڵکی غەززە کە ڕایگەیاندبوو دەرگاکانی دۆزەخ بە ڕووی ئەواندا دەکاتەوە./.