بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافینیا لە ئێستادا باشترین یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلە. بێگومان ئێستا یاری نێوان ئەرجەنتین و بەرازیل لە قۆناغی سەرەتایی مۆندیالی 2026 زۆر هەستیارە. هەڵبژاردەی بەرازیل هیواداره ئەم یارییه بباتەوه و دوور بێت له دوورخستنەوه له ڕیزبەندی مۆندیال. لە کاتێکدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە 28 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدایە و حەوت خاڵ لە پێش هەڵبژاردەی بەرازیلە.
بەڵام جگە لەم ئامارانە، ئەم یارییە گەورە بە لێدوانەکانی هێرشبەری بەرشەلۆنە و وەڵامی دی ماریا بۆ ئەو، زیاتر سەرنجڕاکێش بووە. ڕافینیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان بە متمانەوە ڕایگەیاند: ئەرجەنتین دەبەینەوە. بێ گومان. لە سەر یاریگا و ئەگەر پێویست بکات لە دەرەوەی یاریگا گۆڵ دەکەم.
بەڵام ئەم قسانە لە نێو ئەندامانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بێ وڵام نەبوو. دی ماریا کاردانەوەی هەبوو لەسەر لێدوانەکانی رافینیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە بەکارهێنانی چەند ئیمۆجییەکی پێکەنین و بەم شێوەیەی قسەکانی ئەوی بێ بەها پیشاندا./.