بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێترین شاری مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی فەریق محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لیوا ئەمیرعەلی حاجیزادە فەرماندەی هێزی مووشەکی و ئاسمانیی سوپای پاسداران ڕوونوێنی کرا.
فەریق باقری لە بەسەرکردنەوەی ئەم شارە مووشەکییەدا وتی کە ” هەموو ئەو ڕەهەندانەی کە بۆ زیادکردنی دەیان هێندەی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆیانەی 2 پێویستە، لە ڕێگای دروستبووندایە. بێگومان خێرایی گەشەکردنمان زۆر زیاترە لە خێرایی چاککردنەوەی خاڵە لاوازەکانی بەرەی دوژمن و بە دڵنیاییەوە دوژمن لەم هاوکێشەیەدا دوژمن لە دواوە دەبێت. هێزە چەکدارەکان بە جیدی درێژە بە ڕێگای گەشەکردن و پێشکەوتن و زیاترکردنی توانای خۆیان دەدەن “.