بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای سۆمۆ بە ئاماژە بە گرنگی نەوتی عێراق و ڕۆڵی کاریگەری لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە لە ڕیزبەندی جیهانی لە بواری یەدەگی نەوتدا پلەی چوارەمی هەیە.
سۆمۆ ڕایگەیاندووە کە یەدەگی نەوتی خاوی سەلمێندراوی عێراق بە نزیکەی 145 ملیار بەرمیل مەزندە دەکرێت و لەم ڕووەشەوە لە پلەی چوارەمی جیهاندایە.
ڕاشیگەیاندووە کە بەبازاڕکردن و فۆشتنی نەوتی عێراق لە سێ بازاڕی سەرەکی ئاسیا، ئەورووپا و ئەمریکا دەکرێت و بەشێکیش هەناردەی ئەفریقا دەکرێت.
بە پێی بەیاننامەکەی سۆمۆ، عێراق بە وەبەرهێنانی نزیکەی 4 ملیۆن و 270 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، پێنجەم وەبەرهێنەری گەورەی نەوتی جیهان و دووەم وەبەرهێنەری ڕێکخراوی ئۆپێکە لە پاش سعوودیە، ئەمەش لە گەڵ یەدەگی سەلمێندراوی نەوتی عێراقدا پیشاندەری ڕۆڵی گرنگ و بەرچاوی ئەم وڵاتەیە لە بازاڕەکانی جیهاندا./.