بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی سەرکەوتنێکی مێژوویی لەبیرنەکراو بە سەر ڕکابەرە کۆن و بەهێزەکەیدا بەدەست بهێنێت. ئەم تیپە توانی لە قۆناغی سەرەتایی مۆندیالی2026 بە ئەنجامی 4-1 بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیل سەرکەوتن بەدەسبهێنێت.
گرنگترین خاڵی یارییەکە لێدوانەکانی ڕافینیا بوو پێش یارییەکە. ئەو ڕایگەیاندبوو کە بە هەر شێوەیەک بێت یارییەکە دەباتەوە. بەڵام لە کۆتاییدا نەیتوانی سەربکەوێت و وا دیار بوو کە ئەم قسانە یاریزانانی بەرامبەری زیاتر تووڕە کردبوو.
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، یاریزانانی ئەرجەنتین ڕایانگەیاند: نابێت پێش یاری قسە بکەیت، نابێت ئەو شتانە بڵێیت کاتێک ناتوانی خۆت لە سەر زەوی بسەلمێنیت. ئێمە هەموو ڕۆژێک لە هەموو ڕاهێنانێک و لە هەموو یارییەکدا خۆمان دەردەخەین.
ئەوان ڕایانگەیاند: ئاشکرایە، ئەم جۆرە قسەکردنە جۆش و خرۆش دەبەخشێت بە یارییەکی لەم شێوەیە. ئێمە بە هەوڵێکی زۆرەوە یارییەکی باشمان کرد. ئێمە ئەوەمان کرد کە پێویست بوو بیکەین. ئێمە هەرگیز سووکایەتیمان بە کەس نەکردووە و بەدرێژایی ئەم ساڵانە زۆر بێڕێزیمان لێکراوە./.