بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێک لە باشترین هەنگاوەکان بۆ پاراستنی تەندرووستی و دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکان، بەدەستهێنانی ڤیتامین و خۆراکی گونجاوە. سەرچاوەی خۆراک باشترین ڕێگایە بۆ بەدەستهێنانی سوودەکانی ڤیتامینەکان، بەڵام ئەگەر خۆراکی تایبەتت هەبێت یان بەرکەوتەی هەندێک نەخۆشی درێژخایەن بیت، پێویستە تەواوکەرکانی خۆراک بەدەستبهێنیت.
ئەو ڤیتامینانەی که پێویستن له دوای تەمەنی 40 ساڵیدا بخورێن بریتین لە:
1- ڤیتامین B12:
لە تەمەنی 40 ساڵیدا پێویستت بە ڤیتامین B12 دەبێت بۆ بەهێزکردنی سیستەمی دەمار و کاری ئاسایی خوێن. لە گەڵ زیادبوونی تەمەنماندا هەڵمژینی ڤیتامین B12 قورستر دەبێت چونکە ئاستی ترشی گەدە کەم دەبێت.
2- کالیسیۆم:
مەترسی شکانی ئێسک لە پیاوان و ژنانی تەمەن 50 ساڵ زیاتر دەبێت. ئێسکەکان تا پێش تەمەنی 30 ساڵی ئەم کانزایە هەڵدەمژن. کالسیۆم بۆ پاراستنی ئێسک و ئەرکە سەرەتاییەکانی تری جەستە پێویستە لەوانە گرژبوونی ماسولکەکان، کاری دەمار و دڵ و کاردانەوەی بایۆکیمیایی.
3- ڤیتامین D:
کەمی ڤیتامین D پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە و شێرپەنجەوە هەیە. جگە لەوەش، کەمی ڤیتامین D هەڵمژینی کالیسیۆم تێکدەدات.
4- مەگنیسیۆم:
ئەرکی سەرەکی مەگنیسیۆم یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی پەستانی خوێن کە بۆ ژنانی تەمەن 40 ساڵ و سەرووتر گرنگە، چونکە ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی پەستانی خوێن زیاترە. کەمی مەگنیسیۆم پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە و هەوکردنەوە هەیە.
5- ئۆمیگا 3:
هەموو ئەو گۆڕانکاریانەی بە هۆی پیرییەوە درووست دەبن، لادەبات و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە و هەروەها بۆ یادەوەری و ڕێکخستنی کۆلیسترۆل باشە. توێژینەوەکان دەریاخستووە ئەو کەسانەی ڕێژەیەکی زۆر لە ئۆمیگا 3 لە خوێنیاندا هەیە مێشکیان گەورەترە و یادەوەرییان بەهێزترە لە کەسانی دیکە./.