بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جومعە عەتوانی ڕایگەیاند کە بە هۆی پیلان و ئاژاوەگێڕییەکانی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بووەتە هەڕەشەیەک و مەترسی دابەشبوون لە سەر عێراقە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم پیلانگێڕییە لە غەززە و باشوری لوبنانەوە دەستیپێکرد و گەیشتە سوریا و ئامانجی دوایی عێراقە.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە وتی: دابەشکردنی سوریا بە پێی نەتەوە و پێکهاتە لە سایەی پشتیوانی ئەمریکا، وڵاتانی ڕۆژئاوا و عەرەبی، نموونەیەکە کە لە عێراقدا جێبەجێ دەکرێت و بە سەر سێ ناوچەدا دابەش دەکرێت.
جومعە عەتوانی ڕایگەیاند کە بە پێی ئەم پیلانگێڕییە، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە هەڕەشەیەک لە سەر عێراق دادەنرێت./.