بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە هەشتەمین یاری خۆیدا لە قۆناغی سێهەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیال، کاتژمێر 19 و 30 خولەکی سێ شەممە لە یاریگای ئازادی شاری تاران بە دوو گۆڵی بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە گەڵ هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان یەکسان بوو.
هەڵبژاردەی ئێران بەم ئەنجامە 20 خاڵی بە دەست هێنا و بۆ مۆندیالی 2026 ی ئەمریکا سەرکەوت.
ئەمە حەوتەمین سەرکەوتنی ئێرانە لە مێژووی مۆندیالدا و چوارەم سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکە بۆ ئەم یارییانە.
هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئێران لە مۆندیالەکانی 1978، 1998، 2006، 2014، 2018 و 2022 بەشدار بووە./.