بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڵبژاردەی مەغریب لە قۆناغی سەرەتایی مۆندیالی 2026 لە کیشوەری ئەفریقا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی تانزانیا بووەوە و توانی بە ئەنجامی 2-0 ئەم هەڵبژاردە بباتەوە و سێ خاڵیشی بەدەستهێنا. براهیم دیاز لە خولەکی 58 توانی گۆڵی دووەمی تیپەکەی یه لێدانی سزای یەکلاکەرەوە تۆمار بکات و توانی ئامارە نایابەکەی بە درێسی ئەم تیپە باشتر بکات.
ئەم یاریزانە لە 10 یاریدا کە بە درێسی هەڵبژاردەی مەغریبەوە ئەنجامیداوە، توانیویەتی سەرجەم 10 گۆڵ و ئاسیستی گۆڵ بۆ تیپەکەی تۆمار بکات. ئەگەر وردتر سەیری بکەین ئەم یاریزانە تا ئێستا 8 گۆڵ و 2 ئاسیستی گۆڵی تۆمارکردووە. لە یارییەکەی بەرامبەر تانزانیا، دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی به شێوازی سێرجیۆ رامۆس خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی ڕێز لە کاپتنی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید بگرێت.
ڕەنگە زۆرێک لە بەڕێوەبەران و ئەندامانی ستافی تەکنیکی ئیسپانیا پەشیمان بن لە ئامادەبوونی دیاز و بینینی لێهاتوویەکەی لە هەڵبژاردەی مەغریب. ڕەتکردنەوەی دیاز بۆ بانگهێشتکردنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا وای لێکرد بڕیار بدات بۆ هەڵبژاردەی مەغریب یاری بکات./.