بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل شەعبانۆف وتی: ماوەیەکی زۆرە کە زایۆنیستەکان بە هاوکاری ئەمریکا دەستیان داوەتە کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکان لە غەززە و لەم دۆخە دژوارەی ئێستادا، هەموو موسڵمانان و کەسایەتییەکانی جیهان دەبێت لە ڕۆژی قودس لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو زوڵمەی لە فەڵەستینییەکان دەکرێت، یەکگرتوو بن.
ناوبراو ستایشی دەستپێشخەرییەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە)
دامەزرێنەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی کرد بۆ دیاریکردنی کۆتا هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەک ڕۆژی جیهانیی قودس.
ئەندامی ئەنجومەنی پەیوەندی نێوان نەتەوەکان کە لە ژێر چاودێری ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا چالاکی دەکات، وتی:” بە پێی ئامارە فەرمییەکان لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا زیاتر لە 15 هەزار منداڵ لە غەززە گیانیان لە دەست داوە (شەهید بوون) و زیاتر لە 33 هەزار منداڵیش بریندار بوون، بە گشتی، منداڵان لە سەدا 30 ی قوربانییانی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە پێکدێنن.
شەعبانۆف داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە لە دژی ئەو نادادپەروەرییەی کە ڕوبەڕوی فەڵەستینییەکان بووەتەوە، یەکگرتوو بن، ئەو خەڵکەی کە لە دژی داگیرکردنی خاک و لە دژی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی خەبات دەکەن./.