بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودسەوە وتارێکی بڵاوکردەوە.
لە بەشێک لەو وتارەدا هاتووە کە کۆمەڵگای جیهانی بە چەند ڕێگایەک دەتوانێت هەنگاوێکی دیاریکراو بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین هەڵبگرێت.
یەکەم: پشتیوانی لە مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی فەڵەستین و ڕزگاربوون لە داگیرکاری و ڕەگەزپەرستی.
دووەم: هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی ئێستای غەززە و دژایەتیکردنی کرداریی ئاوارەیی زۆرەملێی گەلی فەڵەستین لە خاکی خۆیان.
سێهەم: کۆتایی هێنان بە هاوکاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک، هاوکاری ئابوری و پشتیوانی دیپلۆماسی کە دەرفەتی بەردەوامبوونی داگیرکاری و ڕەگەزپەرستی دابین دەکات.
چوارەم: دادگاییکردنی بەردەوامی سەرکردەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی و سزادانی کاریگەری ئەوان بە پێی یاسای نێودەوڵەتی لە ڕێگای دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان و دیوانی دادی نێودەوڵەتی.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆتایی وتارەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ” ڕزگارکردنی فەڵەستین خەونێکی دوور نییە، هیچ سیستەمێکی ڕەگەزپەرست و هیچ داگیرکارییەکی سەربازی و هیچ پرۆژەیەکی چەوساندنەوە ناتوانێت بۆ هەمیشە بەردەوام بێت. دەنگی ملیۆنان کەس کە لە سەرتاسەری جیهان بۆ فەڵەستین خۆپێشاندان دەکەن، بەڵگەیە لە سەر ئەوی کە خەبات لە پێناو دادپەروەری زیندووە و ڕاناگیرێت و ویژدانی بەئاگابوویش پشوو نادات تا ئەو ئامانجە بەرزە مرۆیی و ئەخلاقییە بەدی نەیەت “./.