بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس وتی: ئەمساڵ لە کاتێکدا ڕۆژی قودس بەرز ڕادەگرین کە ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی بە پشتیوانی و هاوکاری ئەمریکا، دڕندەترین تاوانی لە دژی خەڵکی زوڵملێکراوی فەڵەستین گەیاندووەتە لوتکە. لە لایەکی دیژەوە گەلی فەڵەستین بەهێزبوونی خۆیان بە خۆڕاگرییەکی هەمەلایەنە و کەم وێنە سەلماندووەتەوە.
ناوبراو یادی شەهیدان سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەید حەسەن نەسروڵڵا و ئیسماعیل هەنیەی بەرز ڕاگرت و وتی: ئەگەرچی زریانی ئەقسا ڕووخانی خانووەکانی خەڵک و شەهیدبوونی کەسایەتییە بەنرخەکانی بەدواوە بووە و ئەم ڕاستییانە حاشایان لێناکرێت، بەڵام بە تێڕوانینێکی قووڵ ڕوون دەبێتەوە کە خۆڕاگری نەک تەنیا لاواز نەبووە، بەڵکوو بەهێزتر بووە و لە ماوەی 15 مانگی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا نەک تەنیا ئاستی خۆڕاگری دانەبەزیوە، بەڵکوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر بووە و مەودای چالاکییەکانی لە سەرتاسەری جیهاندا فراوانتر بووە.
ڕاشیگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێزەوە وەستاوە و ئەم بەهێزبوونەش، بە یارمەتی خودای گەورە، سەرکەوتنی کۆتایی و ئازادی قودسی پیرۆزی بە دواوە دەبێت./.