بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقر قاڵیباف بە بۆنەی هاتنی ڕۆژی جیهانیی قودس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی قاڵیباف بەم شێوازەیە:
قودس چاوەڕوانی هەموو موسڵمانان و ئازادیخوازەکانی جیهانە، کۆتا هەتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، دەرفەتێکە بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژی و خۆڕاگری لە بەرامبەر ڕەوتی ستەمکاری جیهانییە.
ئەرکی سەرشانی هەموومانە بەرگری لە گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین بکەین، لەو خەڵکەی کە بۆ ناسنامە، خاک و سەربەخۆیی خۆیان لە گەۆڕەپانەکەدان.
بێگومان موسڵمانان و ئازادیخوازەکانی جیهان بە بەشداری خۆیان دەتوانن ماف و ڕەوایەتی ئەم گەلە زوڵملێکراوە بسەلمێنن.
وەک چۆن بەڵێنی خوداییە، ڕووناکی خودا ناکوژێتەوە، ئیرادەی ئەو هەمیشە وەستاوە، سەرکەوتن هی ڕاستییە، ستەمیش بەردەوام نابێت.
بە هیوای ئەوەی لەم ڕۆژە گەورەیەدا گەلی خۆشەویستمان بۆ بەرگری کە ئیسلام، مرۆڤایەتی و دادپەروەری بێتە پێشەوە./.