بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەواف سەلام وتی: هیچ کەس لە لوبنان داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ناکات و لوبنانییەکان وەها هەنگاوێک ڕەتدەکەنەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە گوشارە نێودەوڵەتی و عەرەبییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە باشوری لوبنان بەردەوامە.
سەرۆک وەزیرانی لوبنان وتی: بوونی هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە 5 خاڵی سنوری هیچ پاساوێکی سەربازی و ئەمنیی نییە و بەشێکە لە گوشارە سیاسی و مەیدانییەکانی سەر لوبنان.
نەواف سەلام دژایەتی خۆیی بۆ پرۆژەی دەرکردنی دانیشتووانی غەززە دەربڕی و داوایکرد کە کۆدەنگییەکی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە دژی ئەم پرۆژەیە هەبێت./.