بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا وتیان ” بە یارمەتی خودا ڕێپێوانی ئەمساڵ دەبێتە یەکێک لە باشترین، شایستەترین و بەشکۆترین ڕێپێوانەکانی ڕۆژی جیهانیی قودس “.
بەڕێزیان وتیان کە ” ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس بەردەوام پیشاندەری یەکڕیزی و هێزی گەلی ئێرانە و هەروەها سەلمێنەری ئەوەیە کە گەلی ئێران لە سەر ئامانجە سیاسی و بنەڕەتییەکانی بەردەوامە و واز لە درووشمی پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین ناهێنێت “.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی قودسیان وەک شانازی گەلی ئێران ناو برد و وتیان ” گەلی ئێران لە چل و شەش ساڵی ڕابردوو بە رۆژوو و لە کەشوهەوای جیاوازدا بەشدارییان لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودسدا کردووە و ئەم بەشدارییەش نەک تەنیا لە شارە گەورەکان بەڵکوو لە شارە بچووک و تەنانەت لە گوندەکانیشدا بووە “.
بەڕێزیان ڕێپێوانی ئەمساڵی ڕۆژی جیهانیی قودسیان بە گرنگتر لە ساڵانی ڕابردوو زانی و وتیان ” گەلانی جیهان و ئەوانەی ئاشنایەتییان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە، لایەنگری گەلی ئێرانن، بەڵام هەندێک سیاسەت و دەوڵەتەکانیش دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانن، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە نێوان گەلی ئێراندا جیاوازی هەیە، بەڵام ڕێپێوانی ئەمساڵ هەموو ئەو پیلان و وتە بێ بەهایانە پووچەڵ دەکاتەوە “./.