بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هانسی فلیک ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لە یاری بەرامبەر ئۆساسۆنا، پشووی بە ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دا و فێران تۆرێسی وەک هێرشبەر بەکارهێنا. ئەم یاریزانە کە لە لوتکەی ئامادەیی خۆیدایە، لە هەموو پۆستێکدا کە یاری دەکات، ئاستێکی درەوشاوە پێشکەش دەکات.
هەروەها ئەم یاریزانە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە سەرکەوتنی تیپەکەی بەرامبەر ئۆساسونا و یارمەتی بەرشەلۆنەی دا کە بە کۆکردنەوەی ٦٣ خاڵ لە پێشەنگی لالیگادا بێت. فیران تۆرێس لە هێڵی هێرشبەردا لە گەڵ لامین یامال و گاڤی یاریی کرد. بە ئامادەنەبوونی ڕافینیا، یاریەکەی لە باڵی چەپەوە دەستپێکرد و توانی لە شوێنی ئەودا بە باشی یاری بکات.
له یاری بەرامبەر ئۆساسونا به تۆمارکردنی هەشتەمین گۆڵی له لالیگا، ژمارەی پێوانەیی گۆڵکردنی خۆی شکاند. باشترین ئاماری گۆڵکردنی لە لالیگا وەرزی ڕابردوو بوو کە توانی 7 گۆڵ تۆماربکات.
تۆرێس دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا ڕایگەیاند: هەموو یارییەک بۆ ئێمە وەک یاری کۆتاییە. ئێمە توانیمان سەرکەوتن بە دەست بهێنین و ئەمەش زۆر گرنگە. هەوڵ دەدەم لە هەموو خولەکێکی یارییەکە کەڵک وەربگرم. من خۆم بە یاریزانی یەدەگ نازانم. هەرکاتێک ڕاهێنەر پێویستی بە من بێت، من ئامادەم. من زۆر ئاسودەم لە پۆستی هێرشبەردا و پێم وایە دەتوانم باشترین ئاستم لەم پۆستەدا پێشکەش بکەم. هەروەها ئەمە مانای ئەوە نییە کە ناتوانم لە شوێنێکی دیکەدا یاری بکەم./.