بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرەڕای ڕەخنەکانی ئەم دواییانە، ئامارەکان ئاستێکی نایابی بایرن میونشن لە ئەورووپا پیشان دەدەن. ئەم یانە ئەڵمانییە لە سێ نیشاندەری سەرەکیدا لە سەرووی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمانەوەیە.
1- ژمارەی گوڵەکان:
بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 75 گۆڵ، بە هاوبەشی لە گەڵ بەرشەلۆنەدا لە لوتکەی گۆڵکارانی ئەورووپایە. پاریس سانجێرمانیش بە تۆمارکردنی 73 گۆڵ لە پلەی دووەمدایه. ئەم ئامارانە هێزی هێرشبەری بایرن میونشن لە سەر ئاستی ئەورووپا دەردەخەن.
2- جیاوازی گۆڵ:
بایرن میونشن باشترین ئاستی لە نێو تیپە ئەورووپییەکاندا بە جیاوازی 51 گۆڵ بەدەستهێناوە. پاریس سانجێرمان و بەرشەلۆنە بە جیاوازی 48 گۆڵ لە پلەکانی دیکەدان. ئەم ئامارانە هاوسەنگییەکی درووست لە نێوان هێڵی هێرشبەر و بەرگری بایرن میونشن دەردەخەن.
3- خاوەندارێتی تۆپ:
بایرن میونشن لەم بوارەدا لە پێشەنگی ڕیزبەندی تیپەکانی ئەورووپایە بە 70٪ خاوەندارێتی تۆپ لە هەر یارییەکدا. پاریس سانجێرمان68٪ و بەرشەلۆنە67٪ لە پلەکانی دیکەدان. ئەم ئامارانە زاڵبوونی بایرن میونشن لە سەر هێڵی ناوەڕاست و شێوازی یاریکردنی ڤینسنت کۆمپانی ڕاهێنەری ئەم یانەیە دەردەخەن./.