بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود مەرداوی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی قودس ڕایگەیاند کە پرسی قودس و فەڵەستین، سەبەڕای ئەو هەموو پیلانگێڕییە بۆ پەراوێزخستن و لەناوبردنی، بەردەوام وەک ئامانجی سەرەکی ئۆممەی ئیسلامی ماوەتەوە و هیچ کات شکست ناهێنێت.
ناوبراو وتی: پرسی فەڵەستین بە هەر زریان و کوشتار و کۆمەڵکوژییەک کە لە غەززەدا ڕوو دەدات، یان لە هەر ڕاپەڕینێکی کەرتی خۆرئاوا، جارێکی دیکە زیندوو دەبێتەوە، پرسی قودس هیچ کات نامرێت، بەڵکوو بەردەوام لە زیندووبووندایە و سەرجەم پیلانەکانی بۆ شکست و لەناوبردنی پووچەڵکردووەتەوە.
مەرداوی وتی: گەلی ئێمە لە غەززە بە هۆی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، دژوارترین قۆناغی مێژوویی ژیانی خۆیان تێدەپەڕێنن، بەڵام سەرەڕای ئەمە بەردەوام پابەندی ماف و خاکی خۆیانن و بە خۆڕاگری و ئیرادەیەکی نموونەیی و نەدۆڕاوەوە لە بەرامبەر تاوانەکانی دوژمن وەستاون.
ئەو سەرکردەیەی بزوتنەوەی حەماس وتی: بە دیمەنی چالاکییە بەردەوامەکانی خۆڕاگری کە دەیبینین، ئەم بابەتە دەسەلمێندرێت کە گەلی فەڵەستین لە غەززە تا کەرتی خۆرئاوا و لە خاکە داگیرکراوەکانی 1948 و کەمپی ئاوارەکان، هەموو لە یەک سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی دوژمندان، بەڵام ئامرازەکانی ئەوان جیاوازە، ئامانجی هەموو فەڵەستینییەکان یەکێکە و ئەویش ئازادکردنی خاکەکەیانە لە ژێر داگیرکاری و گەڕانەوە بۆ ئەم خاکە و پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودس./.