بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی ڕایگەیاندووە کە وەڵامی فەرمی ئێران بۆ نامەکەی دۆناڵد ترەمپ بە پێی پێویست و لە ڕێگای وڵاتی عۆمانەوە نێردراوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە وەڵامەکەش ڕۆژی چوارشەممە 26 ی ئاداری 2025 نێردراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەم وەڵامە فەرمییە نامەیەک لەخۆدەگرێت کە تێیدا تێڕوانینی ئێمە سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچەکە و نامەکەی ترەمپ بە تەواوی ڕوونکراوەتەوە و بە لایەنی بەرامبەر ڕاگەێندراوە.
عێراقچی وتی: سیاسەتی ئێمە ئەوەیە کە لە ژێر گوشار و هەڕەشە و سزاکاندا دانوستانی ڕاستەوخۆ ناکرێت بەڵام دانوستانی ناڕاستەوخۆ وەک چۆن لە خولەکانی ڕابردووشدا هەبووە، دەکرێت.
شیاوی ئاماژەیە ئەنوەر قەرقاش ڕاوێژکاری سەرۆکی ئیمارات بۆ کاروباری دیپلۆماسی، نامەیەکی سەرۆک کۆماری ئەمریکای گەیاندە تاران بەڵام ئێران وەڵامەکەی لە ڕێگای عۆمانەوە داوەتەوە./.