بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوامی فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر و لە میانەی چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە بەردەوامەکان لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، بە ڕەزامەندی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، 46 زیندانی بۆ ئێران دەگوازرێنەوە.
ئەو 46 زیندانییە لە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی (27 و 28 ی ئاداری 2025) لە ڕێگای خاڵە سنورییەکانی حاجی ئۆمەران (تەمەرچین) و باشماخەوە بۆ ئێران دەگوازرێنەوە./.