جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 8, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

بڕیارنامەی کۆتایی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە ئێران

جام کوردی – بڕیارنامەی کۆتایی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە ئێران بڵاوکرایەوە.

ئازار 28, 2025
in ئاسیا, ئەفریقا, ئەمریکا, ئەورووپا, جیهان, سیاسی, نوێترین هەواڵ, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی ئەو بڕیارنامە لە درێژەدا هاتووە.

1 – ئێمە بەشداربووانی ئەم ڕێپێوانە، فەڵەستین بە پرسی ژمارە یەک لە جیهانی ئیسلامی و خاڵی چەقی ڕوبەڕوبونەوەی مێژوویی نێوان ” گوتاری خۆڕاگری ئیسلامی ” و پرۆژە هەژموونگەرەکانی سیستەمی سەرمایەداری جیهانی دەزانین. وێڕای ئیدانەکردنی توندی ” منداڵکوژی “، ” جینۆساید “، “ئاوارەیی زۆرەملێ “، ” ڕەگەزپەرستی  “، ” لەناوبردنی ژێرخانی ژیان ” و ” سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی “، پشتیوانییەکی پتەوی خۆمان بۆ دۆزی ڕزگاریی فەڵەستین ڕادەگەێنین و داوای هەنگاوی خێرا لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی ئەم تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی و دادگایی کردنی سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، بەتایبەتی قەسابی غەززە، بنیامین نتانیاهۆ، لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا دەکەین و ئازادکردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان و ئاوەدانکردنەوەی غەززە وەک پێویستییەکی مرۆیی دەزانین.

2 – ئێمە خەڵکی تێگەیشتووی ئێرانی ئیسلامی لە ژێر ڕۆشنایی فێرکارییە ئیسلامییەکان و بە ئیلهام وەرگرتن لە دکتۆرینی دژە ستەمکاریی شۆڕشی ئیسلامی، پشتیوانی بێ مەرجی سیستەمی هەژموونگەرایی، بە تایبەت تەیارکردنی مەکینەی جەنگیی ڕژێمی ساختەی زایۆنیستی لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەشێک لە حکومەتە ئەورووپییەکان و دابینکردنی چەترێکی ئەمنی بۆ درێژەدان بە تاوانەکانی ئەم ڕژێمە لە چوارچێوەی پێکهاتە کەموکوڕییەکانی یاسای نێودەوڵەتی دەزانین، نەک وەک نیشانەی دەسەڵات، بەڵکوو وەک دەرکەوتنی قەیرانی شەرعییەت و دابەزینی وردە وردەی هەژموونی ڕەوتی ستەمکاری. بە تێگەیشتنێکی قووڵ لە هاوکێشەکانی بەرخۆدان و تایبەتمەندییەکانی شەڕی ئیرادە، بە ویژدانی بەئاگابوو و گەلانی ستەملێکراو ڕادەگەێنین کە هیچ چەکێکی پێشکەوتوو توانای بەرگەگرتنی هێزی ئیمان و ئیرادەی شۆڕشگێڕانە و سەقامگیری ستراتیژی بەرەی خۆڕاگریی نییە و ڕووخانی حەتمی ڕژێمی داگیرکار ئەگەرێک نییە، بەڵکوو پێویستیەکی مێژووییە لە پێشهاتەکانی داهاتووی ناوچەکە و جیهان.

3 – ئێمە خەڵکی بەڕۆژووی ئێرانی ئیسلامی، ئۆپەراسیۆنی زریانی سەرکەوتووی ئەقسا و دواتر ” بەڵێنی ڕاستگۆیانەی یەک و دوو ” بە گرنگترین فاکتەری گۆڕینی هاوسەنگی هێز و دامەزراندنی خۆڕاگری وەک یاریزانێکی سەرەکی لە هاوکێشە جیۆپۆلیتیکییەکانی ناوچەکە دەزانین. بە ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، پێمان وایە تێکەڵکردنی خوێنی شەهیدی قودس، حاجی قاسم سولەیمانی، ڕابەری خۆڕاگری، سەید حەسەن نەسروڵڵا و شێخ هاشم سەفیەدین بە خوێنی پاکی شەهیدان ئەبومەهدی موهەندیس، ئیسماعیل هەنیە و یەحیا سینوار دەرکەوتنێکی بەرجەستەی یەکێتی کێڵگەکانە. ئێمە پێمان وایە خوێنی پاکی ئەو شەهیدانە سنورە دەستکردەکانی بەزاندووە و بەرەی یەکگرتووی خۆڕاگری لە دژی زایۆنیزمی جیهانی پتەوتر کردووە و پرسە ناوازەکەیان بە بەڵگەی ” زیندوویی خۆڕاگری ” و ” بەردەوامی دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی ” دەزانین.

4 – ئێمە خەڵکی ئاگاداری ئامادەبووی ئەم ڕێپێوانە، بە هاودەنگی لە گەڵ گەلانی ئازادی جیهان، ” پاشکەوتنی پڕۆژەی شەرعییەتدان بە ڕژێمی زایۆنیستی لە بیروڕای گشتیی نێودەوڵەتی “، ” فراوانبوونی بزووتنەوەکانی دژە ڕەگەزپەرستی “، ” قووڵبوونەوەی هەڵمەتی بایکۆت “ی پەیوەندییەکانی دژ بە زایۆنیزم بە پیشاندەری پرۆسەی داڕمانی ئیداری، سیاسی، پێکهاتەیی و کۆمەڵایەتی ئەم ڕژێمە داگیرکارە دەزانین و هۆشداری دەدەین بە بەشێک لە حکومەتەکانی ناوچەکە کە هەوڵی ئاساییکردنەوە و شەرعییەتدان بەم دەسەڵاتە ساختەیە دەدەن، جەختیش دەکەینەوە کە ئەزموونی وڵاتی ئۆکرانیا دەریخستووە کە ئەمریکا و هاوبەشە ڕۆژئاواییەکانی، تەنیا لە هەوڵی دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیاندان.

5 – ئێمە گەلی ئێران هەمیشە بێدەنگی حکومەتە ئیسلامییەکان سەبارەت بە جینۆسایدی گەلی موسڵمانی غەززە و دەستدرێژی سەربازی و هێرشی دڕندانە و بێبەزەییانە لە لایەن ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن شەرمەزار دەکەین. هەروەها جەخت لە سەر پێویستی کردەیی دەکەینەوە بۆ کۆتاییهێنان بەم تاوانە دڕندانە. ئێمە پێمان وایە خۆڕاگریی گەلانی چەوساوە، سەرەڕای هەموو گوشارەکان، ڕێچکەی مێژوویی خۆی پەیرەو دەکات و هاوکێشەکانی دەسەڵات لە ناوچەکەدا دەگۆڕێت. داهاتوو هی بەرەی خۆڕاگرییە.

6 – ئێمە گەلی ئازای ئێرانی ئیسلامی، قسەی خام و هەڕەشە پووچەکانی کاربەدەستانی ئەمریکی بە دەرئەنجامی حیساباتی هەڵەیان لە تێگەیشتن لە گەلی ئێران دەزانین و ڕایدەگەێنین کە هەڕەشەکان هەرگیز لە ڕووی ئێرانەوە بە هیچ شوێنێک ناگەن و هەر کردەوەیەک یان هەنگاوێکی هەڵەی ئەمریکا و ڕژێمی پیسی زایۆنیستی بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و چەقێنەرەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە./.

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

Tags: ئێرانڕژێمی زایۆنیستیڕۆژی جیهانیی قودسغەززەفەڵەستین
Previous Post

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا: ترەمپ لە نامەکەیدا بۆ ئێران داوای هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبیی کردووە

Next Post

ئەو نیشانانەی کە ئاماژەیەکن بۆ مەترسی جەڵتەی دڵ

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە
ئابووری

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

حوزه‌یران 7, 2025
تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
ئەو نیشانانەی کە ئاماژەیەکن بۆ مەترسی جەڵتەی دڵ

ئەو نیشانانەی کە ئاماژەیەکن بۆ مەترسی جەڵتەی دڵ

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020