بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ نەبیە بەری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، پشتیوانی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیری ئەم وڵاتە و یارمەتیدانی ئاوەدانکردنەوەی ڕاگەیاند.
ناوبراو ڕایگەیاند کە موڵەتی ئەوەی داوەتە وەزارەتی نەوتی عێراق تا بۆ ماوەی 6 مانگ سووتەمەنی لوبنان دابین بکات.
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنانیش ستایشی هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و جەختی لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە./.