بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم لە وتارێکدا بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان وتی: ئێمە لە بەرەیەکی خۆڕاگریی فەڵەستینیداین کە ڕەگ و ڕیشەی لە ناو خەڵکدا هەیە، ئێمە ناتوانین بۆ دواوە بگەڕێینەوە و ڕوبەڕوی گۆڕانکارییەکی گەورە بووینەتەوە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت.
ناوبراو وتی: گۆڕانکاری گەورە ڕوویداوە و خۆڕاگری لە ئەنجامی پشتیوانی گەورە، زریانی ئەقسای بە دواوە بوو و ئەمەش پرسی فەڵەستینی کردە پرسێکی جیهانی.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئامانجی گەلی فەڵەستین، ئامانجێکی دادپەروەرانەیە و دەگاتە ئازادکردنی شوێنە پیرۆزەکان.
شێخ نەعیم قاسم بە ئاماژە بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان، وتی: حکومەتی لوبنان دەبێت هەڵوێستی جیدیی لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییە هەبێت و تا ئەو کاتەی کە خۆڕاگری، خەڵک و یەکڕیزی ناوخۆیی هەبێت، ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجەکانی ناگات.
ناوبراو جەختیکردەوە کە ئەگەر ڕێگاچارەی سیاسی و دیپلۆماسی ڕوبەڕوی شکست ببێتەوە، لە ئامرازەکانی دیکە بۆ کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کەڵک وەردەگرین./.