بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساڵانە خەڵکێکی زۆر بۆ چارەسەری پەستانی خوێن دەچنە لای پزیشک. چونکە بەرزبوونی ئەم کێشە تەندرووستی جەستە دەخاتە مەترسییەوە. پەستانی خوێن لە سەرەتادا هیچ نیشانەیەکی ئاشکرای نییە، بۆیە پێی دەگوترێت بکوژی بێدەنگ. بەرزی پەستانی خوێن لە نێو کەسانی سەرووی 45 ساڵدا باوە، لە هەمان کاتدا ڕێژەی پیاوان لە ژنان زیاترە. جگە لە دەرمان هەندێک ڕووەک و بەهارات بۆ چارەسەرکردنی پەستانی خوێن بەکاردەهێنرێت.
هەندێک ڕووەک و بەهارات کە کاریگەرن لە چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن، بریتین لە:
1- دارچین
2- هێل
3- سیر
4- ڕەیحان
5- جاترە
6- زەنجەفیڵ./.