بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەر بەرشەلۆنه له یارییەکانی داهاتوودا بەرامبەر گیرونا و ڕیال بێتیس له لالیگا و ئەتلەتیکۆ مەدرید له جامی شای ئیسپانیا نەدۆڕێت، چێزنی دەچێتە ڕیزی پێنج گۆڵپارێزی یەکەمی مێژووی بەرشەلۆنە لە ڕووی ژمارەی یارییە نەدۆڕاوەکانەوە.
چێزنی بە ئاستە نایابەکەی، هەموو گومانەکانی سەبارەت بە تواناکانی لابردووە. لەو کاتەی کە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کردووە تیپەکە تامی دۆڕانی نەکردووە و ئامادەبوونی ئەو لە بەرشەلۆنە ئارامی و سەقامگیریی بۆ هێڵی بەرگری تیپەکە هێناوە. ئەو ئێستا 17 یاری بە بێ دۆڕاندن لە ژیانی پیشەگەری خۆیدا تۆمار کردووە، ژمارەیەکی پێوانەیی کە تەنیا 8 یاریزان توانیویانە لە مێژووی بەرشەلۆنە تۆماری بکەن و هەروەها تەنیا 3 یاری ماوە بۆ گەیشتن بە ژمارەی پێوانەیی 20 یاری بەبێ دۆڕاندن.
تەنیا 5 یاریزان لە مێژووی بەرشەلۆنەدا توانیویانە 20 یاریی بێ دۆڕاندن تۆمار بکەن کە بریتین لە ئەلبێرت سێالادێس، سێسک فابرێگاس، پاولینۆ، فیلیپ کۆتینیۆ و یۆهان کرۆیف. سێسک فابرێگاس لە مێژووی یانەی بەرشەلۆنەدا بە 30 یاری بێ دۆڕاندن خاوەنی ژمارەی پێوانەییە لەم بوارەدا.
ئەگەر بەرشەلۆنه له یارییەکانی داهاتوودا بەرامبەر گیرونا و ڕیال بێتیس و ئەتلەتیکۆ مەدرید نەدۆڕێت، ئەوا چێزنی دەچێتە ڕیزی ئەو یاریزانانەی کە له مێژووی بەرشەلۆنەدا 20 یاری بێ دۆڕاندنیان ئەنجامداوه. بەرشەلۆنە بە 19 یاری بە بێ دۆڕاندن لە ساڵی 2025 بە باشترین تیپی ئەورووپی دادەنرێت./.