بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە ناوچەی یافا بە مووشەکی بالستی لە جۆری زولفەقار کراوەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند کە یەمەنییەکان بەم هێرشە ئەوەیان سەلماند کە ئەمریکای تاوانبار ناتوانێت ئەوان لە پشتیوانیکردنی فەڵەستین پاشگەز بکاتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە هێرشەکانی سەر ڕژێمی زایۆنیستی تا ڕاگرتنی تەواوی هێرشەکانی ئەم ڕژێمە بۆ سەر غەززە و هەڵگرتنی تەواوی گەمارۆکان بەردەوام دەبێت./.