بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەرچەندە نەیمار لە سانتۆس لە لووتکەی توانایی خۆیدا نییە، بەڵام هێشتا یاریزانێکی سەرنجڕاکێشە بۆ هاندەرانی یانەکە. یانەی سانتۆس و هاندەرانی هیوادارن گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە و بۆ ماوەیەکی زیاتر لە گەڵ یانەکەدا بمێنێتەوە. هاندەرانی سانتۆس تەنانەت داوایان لێکردووە تا کۆتایی ساڵی 2026 لە گەڵ یانەکەدا بمێنێتەوە.
نەیمار بەرامبەر بەم بابەتە کاردانەوەی هەبووە و ڕایگەیاندووە کە ” سانتۆس ماڵی منە. من ئێستا زۆر دڵخۆشم لە سانتۆس. ئێمە زۆر یاریزانی بەهرەمەندمان هەیە و هیوادارین بگەینە لوتکەی ئامادەکاریمان. زۆر قورسە بۆ من که لە هەڵبژاردەی بەرازیل دوور بکەومەوە. یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل هەمیشە یەکێک لە ئامانجەکانم بووە. هەموو هەوڵێکم داوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی و ئێستا خەریکی چاکبوونەوەم و هەوڵ دەدەم بگەڕێمەوە بۆ ئاستێکی تەواو لە خۆمدا “./.